به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەردار سەرتیپ پاسدار ، حسێن دێهقان وەزیری بەرەڤانی ئێران رۆژی سێ شەممە لە بارەی ئاگر بڕ ی سووریا و پێشێل کرانی ئاگر بەس لە پارێزگاکانی حەما وئەدلەب وتی: ئاگر بەسی سووریا ، مەسەلەیەکە کە لەلایەن هەموو لایەنەکانی تێکەڵچوو جیی قەبوڵە.
سەرتیپ دێهقان لە وەڵام بەم پرسیارە کە ئایا ئەم ئاگر بەسە لە سووریا پاوەجیی دەبێت یام نا وتی: هەموو لایەنەکان دەبێ لە گەڵ دەولەتی یاسایی تورکیا هاوکاری بکەن وئەم خا ڵە گرینگە کە قەیرانی سووریا رێگە چارەی سەربازی نیە و لە ئاگر بەس بۆ یارمەتی دان بە ناوچە گەمارو دراوەکان کەڵک وەربگیردرێت.
ئاگر بڕی رێککەتن کراو لە نێوان ڕوسیاو ئەمریکا لە شەوی دوشەممە لە سەر سێ شەممە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە سووریا دامەزراوە.ئەم ئاگر بڕە تاقمە ترۆریستەکان وەکوو داعش و بەرەی فەتحولشام ناگرێتەوە وپەلامار کردن بۆ سەریان موجاز ویاسائیە.
سووریا لە مارسی دووهەزارو یازدە هەتا ئێستاکە لەگەڵ قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە هاتنی ترۆریستانی بیانی وپشتیوانی ماڵیی وچەکەمەنی ئەوان لە لایەن هێندێک لە وڵاتانی ناوچە ڕووبەڕوویە . ...
کۆتایی کورتە نامە/310